کەشتییەک لە ئاوەکانی ئێران بێ سەروشوێن دەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، باس لە بێ سەروشوێن بوونی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداو دەکەن.

نەوتهەڵگری ریاح بەر لە بێ سەروشوێن کرانی بەرەو ئاوەکانی ئێران چووە. سەرەتا راگەیێندراو ئەم کەشتیە سەر بە ئیماراتە، بەڵام ئیمارات رەتی کردۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس رایگەیاندووە، ئەم کەشتییە لە شەوی شەممەی رابردووەوە بێ سەروشوێنە و ڕوون نییە چی بەسەر هاتووە.

بە پێێ دوایین زانیاریەکان، ئەم کەشتییە، کە هەڵگری ئاڵای پاناما بووە، بەرەو ئاوەکانی ئێران بەڕێ کەوتووە.

هەروەها دوایین جار، کە پەیوەندی گرتووە لە نزیک گەرویی هۆرمۆز بووە، کە ئێران بەرەدوام هەڕەشەی داخستنی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com