نوچە-ئاژانسەکان
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ٢٦ کەس لە جیهان بە قەد ٤ ملیار مرۆڤ سەروەت و سامانیان هەیە.
نووسینگەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: ٢٦ سەرمایەداری جیهان بە ئەندازەی ٨/٣ ملیار مرۆڤ سەروەت و سامان و پارەیان هەیە.
ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاتیکدایە، کە کەلێنی چینایەتی رۆژ لە دوای رۆژ لە ئاستی جیهاندا بەرینتر دەبێتەوە، واتە کەسانی هەژار هەژارتر دەبن و کەسانی دەوڵەمەند، دەوڵەمەنتر.
راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کەلێنی چینایەتی هۆشداری دەدات و ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەم کەلێن و نابەرابەرییە لە ئەفریقا و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەرچاوترە.