نوچە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت خستمانه‌ڕوو.
ئەمڕۆ (سێشەممە ١٦-٧-٢٠١٩) دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگه‌یاند: دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌ت بڕیارمان دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
بارزانی گوتیشی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووینه‌وه. تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستمانه‌ڕوو.
سەرۆکی حکومەت هه‌روه‌ها گوتی “له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گفتوگۆی ته‌كنیكی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه”.
هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و رای سه‌ردانه‌كه گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هه‌رێمی كوردستان.