نوچە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆبووەوە و دواتریش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەکەی دووپاتی پشتیوانی هەرێمی کوردستانیشی لە عادل عەبدولمەهدی و کابینەیەکەی کردووەتەوە، هیواشی خواستووە، سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن.
مەسرور بارزانی ئەوەیشی راگەیاندووە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەشدارێکی راستەقینە بێت لە عێراق و پێگە، ئەرك و مافی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور دیاری بکرێت.
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیریشی كردووه، کە جگە لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان داوای هیچ شتێکی زیاتر ناکەن، دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەوان هەرگیز سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان ناکەن.
له به‌رامبه‌ردا عادل عەبدولمەهدی وێرای پیرۆزباییکردن لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، سوپاسی شاندی باڵای کوردستانیشی کردووە، کە وەك دەربڕینی نیازپاکی بۆ چارەسەری کێشەکان، سەردانی بەغدایان کردووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، کە گرنگ ئەوەیە نیازێکی باش بۆ چارەسەری ئەو کێشانە هەیە، بۆیە پێشنیازکراوە کە هەردوولا بەجیا رەشنوسێك ئامادەبکەن، بۆ خستنەڕووی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی دەستووری عێراق بۆ کێشەکان.
هەردوولاش رێککەوتوون، لەدوای ئامادەکردنی رەشنووسی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و خستنەڕووی چارەسەرییەکان، لەماوەیەکی نزیکدا لێژنەی تەکنیکی تایبەتمەند کۆببنەوە و بڕیار لەسەر چارەسەری سەرجەم کێشەکان بەپێی دەستووری عێراق بدەن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شانده‌كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی، دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری ده‌بێت له به‌غدا، كه ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه.
هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەندامیەتی شاندەکە دەکەن.
له‌م سه‌ردانه‌دا پرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بووجە و نەوت، كەركووك، ئاوارەكان، لە دیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی لە داھاتوویەكی نزیك ھەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بنرێت.
.jpg)