نوچە
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت گەیشتە بەغدا و له كۆشكی سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازیی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و شانده‌كه له‌گه‌ڵ لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتییه‌كه‌ی عێراق كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە سەرەتادا شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق کۆبووە و پاشان لەگەڵ ھەر یەك لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبنەوە. لە دیدارەكانی شاندی حكومەتی ھەرێم و ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق باس لە كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكرێت”.
هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامیەتی شاندەکەن و لەشاری بەغداش لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە.
له‌م سه‌ردانه‌دا كه بۆ ده‌رخستنی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌رامبه‌ر به‌غدا، پرسەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان، بوجە و نەوت، كەركوك، ئاوارەكان، لە دیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی لە داھاتوویەكی نزیك ھەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بنرێت.
