ژمارەیەک کۆچبەری کورد دەستگیرکران

0

نوچە: تایبەت

سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك كۆچبەری كوردی دانیشتووی قەزای ڕانیەی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە لە سنووری نێوان توركیا و یۆنان دەستگیركران.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا راگەیاند: ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٥-٧-٢٠١٩، نوێنەری دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی توركیا ئاگاداری كردینەوە، كە ١٧ كۆچبەری كوردی دانیشتووی قەزای ڕانیە، لە كاتێكدا ویستوویانە سنوورەكانی توركیا تێپەڕێنن و خۆیان بگەیەننە وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كراون.

ئاری جەلال دەشڵێت، سێ لە گەنجەكان لەكاتی دەستگیركردنیاندا توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن و لەدەست هێزەكانی پۆلیس هەڵبێنبەر.

سەرۆكی دەزگای لووتكە گوتیشی “بڕیارە ئەمڕۆ (١٦-٧-٢٠١٩) نوێنەری دەزگاكەمان سەردانی ئەو ١٤ كۆچبەرە بكات و كارئاسانی و هاوكاری پێویستیان پێشكەش بكات، تاكوو هەرچی زووە مامەڵە یاساییەكانیان بۆ تەواو بكرێت و ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com