نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە هێڵی هەژاری دەڵێت “لە سەرتاسەری جیهان، ٨٢١ ملیۆن مرۆڤی برسی بوونی هەیە”.
رێکخراوی فائۆ لە راپۆرتێکدا دەڵێت: بۆ سێ ساڵ دەچێ ژمارەی خەڵکی برسی جیهان رێژەکەی بەرز دەبێتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی فائۆ، لە سەر یەک ٨٢١ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی زەوی بە هۆی برسیەتی، بەدخۆراکی و نەبوونی ئاسایشی خۆراک، ژیان بەسەر دەبەن.
فائۆ راشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە، ژمارەی خەڵکی برسی جیهان لە بەرزبوونەوەدا بووە.