نوچە: ئاژانسەکان
هەولێر و پاریس رێککەوتنێکی ئابووری و کولتووری لەنێوانیاندا واژۆدەکەن بۆ راگەیاندنی دەستەخوشکبوونی هەردوو شارەکە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و ئان هیلداگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس رێککەوتنەکەیان لە پاریس واژۆکرد، کە ئامانجەکەی بەدیهێنانی دۆستایەتی و هەماهەنگی و گۆڕینەوەی ئەزموون و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و گونجاوترە بۆ دانیشتووانی هەولێر و پاریس.
بەپێی رەشنووسی رێککەوتنەکە کە شەش بەند لەخۆدەگرێت، هەموو جۆرە پڕۆژە و گرێبەستێک لەو رێککەوتنەدا جێگەی دەبێتەوە.
چەند خاڵێکی رێککەوتنەکە:
– ئاڵوگۆڕ و گۆڕینەوەی زیاتر بۆ پێشخستنی رێگاکانی هاتووچۆ و گەیاندن
– داڕشتنەوە و نۆژەنکردنەوەی نەخشەی شار
– پاراستنی شوێنەوارەکان
– بەرزکردنی خواستی گەشتوگوزار
– ئاڵوگۆڕی کلتووری و وەرزشی
– چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆڵ و خاشاک
– سرووشت و کشتوکاڵ لەناو شاردا
– ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی کارگێڕیی و تەکنیکی
– پێکهێنانی پرۆگرامی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردن
واژۆکردنی ئەو رێککەوتنەکە دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت بۆ پاریس کە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئان هیلداگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس بەجیا کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی شارەوانی پاریس رایگەیاند “من دۆستی كوردم و هاوڕێی نزیكی سهرۆكی ههرێمی کوردستانم. ئیمه باسی دۆخی ئێستامان كرد، باسی پهیوهندی نێوان ههرێمی كوردستان و پاریسمان كرد. من خۆم دووجار سهردانی كوردستانم كردووە و هاوئاههنگیمان لهگەڵ كوردستان زۆر باشه”.

