نوچە-فرانکفۆرتەر عاڵمانگینە
یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە وتارێکدا هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئاسایشی ئەوروپا لە مەترسیدایە.
بە گوێرەی وتارەکەی ستولتێنبێرگ، ئاسایشی ئەوروپا لە مەترسیدایە مەگەر ئەوەی، کە روسیا رێگایەکی لۆژیکی هەڵبژێرێت و پابەندی رێککەوتنی ئای، ئێن، ئێف بمێنێتەوە.
ئەم رێککەوتنە، کە سێ مانگی دیکە ماوەکەی کۆتایی پێدێت، هەر جۆرە چەکێکی ئەتۆمی قەدەغە کردووە.
بە گوتەی سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەوروپا نیگەرانی سیستمی موشەکی نێوان مەودایە، کە مەترسی کوژرانی ملیۆنان ئەوروپی و لەناوچوونی شارەکانی ئەوروپای بە دواوەیەوە.
ستولتێنبێرگ جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر روسیا لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە نەکات، رێککەوتنەکە بەسەر دەچێت.