نوچە-تسنیم
فاتح یەڵدیز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاشکرای دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆنسولخانەیەکی نوێ لە عێراق دەکەنەوە.
بو گوتەی ئەم دیپلۆماتکارە، کونسولخانەکە لە شاری موسڵ و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، کە سەردانی شاری موسڵی کردووە و دەشڵێت “لە گەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە کۆبۆتەوە. هەروەها سەردانی زانکۆی تورکیا و ژووری بازرگانی وڵاتەکەی کردووە لە موسڵ.
یەڵدیز هەروەها سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە شنگال، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم پارێزگایە گفتوگۆی ئەنجام دەدات.