نوچە: رووداو
بە فەرمانێکی هەرێمی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، “فەوزی هەریری”، وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانکرد و ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.
بەشێک لە ژیاننامەی فەوزی هەریری

– فەوزی هەریری، کوڕی فەرەنسۆ هەریری، سەرکردەی پارتی بووە
– لەدایکبووی ساڵی 1958
– یەکێک بووە لە دیپلۆماتە گەورەکانی عێراق و لە 2003 تاوەکو 2005 بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە
– 2006 تاوەکو 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە
– بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە هەندەسەی کارەبا لە بەریتانیا هەیە
– بە پێنج زمان قسەدەکات
– ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە لەندەن ژیاوە و ئەزموونی زۆری لە سیاسەت هەیە
– بە پلەی بەڕێوەبەر لە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کاری کردووە، لەوانە هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا (British Airways)
