نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرگ دەڵێت، ئەڵمانیا و فەرەنسا، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هەڵوێستی و روانگەی هاوبەشیان هەیە.
جین سلبرۆن، وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرگ، کە بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئەوروپایە، دەڵێت “سەرباری هەندێک جیاوازی بۆچوون، بەرلین و پاریس لە سەر ئێران کۆکن، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە”.
وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆرگ دەشڵێت، تا ئەو کاتەی، کە ئەڵمانیا و فەرەنسا، هەماهەنگ و هاوهەڵوێستن، شەڕ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روونادات.