نوچە
رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەكەدا دۆمێنیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگەیاند، ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هیچ نییه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق و فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌ناوی فه‌ره‌نسا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نوێنم، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنی به به‌های خۆیان به‌رامبه‌ر تیرۆرستان به‌خشی.دۆمینیک ماس، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر سەردانەکەی هەفتەی رابردووی نێچیرڤان بارزانی وەک نموونەی بەهێزی پەیوەندییەکانی هەردوولا هێنایەوە و گوتی “ئەم سەردانە رەنگدانەوەی بەهێزیی پەیوەندییەکانمانە لەنێوان گەل و حکومەت. ئێمە شەرەفمەندبووین کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێک لە سەردانەکانی بۆ دەرەوەی هەرێم بۆ فەرەنسا تەرخانکرد، ئەوە نیشانەی ئەو گرنگیدانەی هەرێمە بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتەکەی من”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسا له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كه‌لتووری و په‌روه‌ده‌یی و مێژوویی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی فەرەنسا کرد لە یارمەتیدانی کورد لە ساڵی ١٩٩١ـەوە وەکو ئێستا.
هه‌وره‌ها له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژماره‌یه‌ك لە به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون.