نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (١٤-٧-٢٠١٩) ئەنجامدراوە و تیایدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کردووە، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نووری مالیکی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی خواستووە.