لۆدریان: سیاسەتی ئێران پڕ مەترسییە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری ئێران بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، هەڵوێستی وەرگرت.

ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، وێڕای بە هەڵە هەڵسەنگاندنی ئەم بڕیارەی ئێران، لە بارەی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە هۆشداری دەدات.

لۆدریان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری روودانی شەڕێکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: دۆخێکی مەترسیدار باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشاوە، بە جۆرێک، کە بەردەوام بوونی دەتوانی ئەنجامەکەی ببێتە رووداوی نەخوازراو.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا دەشڵێت “کشانەوەی ئێران لەو بەڵێنانەی، کە بە گوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی کەوتۆتە سەرشانی، پڕ مەترسییە، چونکە خودی ئەم بڕیارە هەڵەیەکی گەورەی ئێران هەژمار دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com