پارتی وەڵامی خەزعەلی دەداتەوە

0

نوچە: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، دەبێت خەزعەلی دەرس لە رابردوو وەربگرێ و دەبێ بزانن ئەگەر وا بیر بکەنەوە بەو هەڕەشانە دەیانەوێت ئێمە بێ دەنگ بین، هەڵەن”.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهللحەق، کە گروپەکەی یەکێکە لە گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەدەکات و لە توویتەر بە کورتی نووسیوویەتی “کەرکوک عێراقییە. نوقتە سەری دێڕ”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوەڵامی قەیس خەزعەلی رایگەیاند: لە هەر وڵاتێک دەستوور بنەمایە و لە عێراقیش دەستوور بۆ یەکێتی عێراق. ئەو جۆرە هەڵوێستەی ئەوان مەترسیدارە بۆ یەکێتی خاکی عێراق. دەشڵێت “دەبێت خەزعەلی دەرس لە رابردوو وەربگرێ، کە بەو ئەقڵیەتە لەو سەد ساڵەی رابردوو نەیانهێشت بەرەوپێش بچێت”.

عەلی عەونی دەشڵێت، ئەوانە دەرسیان لەسەرکردەکانی عێراق وەرنەگرتووە و بوونەتە هۆکاری ئەوەی، کە عێراق ناسەقامگیر بمێنێتەوە و هەر سەرقاڵی ئینقیلاب کردن بن.

ئەو سەرکردەیەکی پارتی دەشڵێت “بۆئەوەی عێراق ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت؛ ئەوەیە، کە قەیس خزعەلی و ئەوانەی وەک ئەو بیردەکەنەوە بە شێوازێکی دیکە سەیری پێکهاتەکانی دیکەی عێراق بکەن، کە دوو نەتەوەیە و جوغرافیا جیاوازە. گوتیشی “دەبێ بزانن ئەگەر وا بیر بکەنەوە بەو هەڕەشانە دەیانەوێت ئێمە بێ دەنگ بین، ئێمە لەگەڵ سەددام -یش بێدەنگ نەبووین. هەروەها بەو بیرکردنەوەیان زیان بە عێراق و ئێمە و گەلانی عێراق بە گشتی دەگەیەنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com