نوچەنێت
شانده کورد، کە بڕیارە له نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك پێك بھێنرێت، له‌ماوه‌ی ئه‌م ھەفتەیە سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ئه‌و پارێزگایه دەکەن و لە گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییەکان،، شاندی کوردی لەسەر سێ پۆست گفتوگۆ لەگەڵ عەرەب و تورکمان دەکات، کورد ڕازییە بەوەی، کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بدات بەتورکمان و جێگری پارێزگاریش بۆ عەرەب بێت، بەڵام بەو مەرجەی کە دەنگ بە کاندیدەکەی لیستی برایەتی بدەن بۆ پارێزگاری کەرکوك.
هەروەها تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ر به پێكهاته‌ی توركمان دراوه و جێگری پارێزگاریش به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دراوه، ئەگەری زۆریشە ئێستاش به هه‌مان شێوه ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرنه‌وه.
باس لەوە دەکرێت، کە یەکێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت لەسەر ئاستی عێراق ڕێکكەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بکەن و لەسەر ئاستی کەرکوکیش دەیانەوێت لەگەڵ ھێزە سیاسیەکانی شارەکە بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوك.