بەریتانیا هیز بۆ ئێران دەنێرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

بەریتانیا هاوکات لە گەڵ هەڵچوونی ناکۆکیەکانی لە گەڵ ئێران، دووەمین کەشتی جەنگی خۆی رەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکات.

ئەم بڕیارەی بەریتانیا لەکاتێکدایە، کە لەندەن رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند کە بە نیاز نییە بۆ پشتیوانیکردنی کەشتیە نەوتکێش و بازرگانیەکانی ، کەشتیە جەنگیەکانی رەوانەی ئاوەکانی کەنداو بکات.

ناکۆکی نێوان بەریتانیا و ئێران، دوای ئەوە پەرەی سەند کە دەوڵەت جەبولەتارق دەستی بە سەر نەوتکێشێکی ئێراندا گرت و رۆژی رابردوو کارمەندانی کەشتیەکی ئازاد کرد.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئێچ،ئێم،ئێس دانکن، بەم زووانەی رەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکرێت.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، تاکو ئیستا لەبارەی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com