ئەم ناوچانە هەڕەشەی وازهێنانی بەکۆمەڵ لە یەکێتی دەکەن

0

نوچەنێت

دوای ئاشکراکردنی کاندیدی پۆستەکان لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ناڕەزایی لەچەند ناوچەو دەزگایەکی ئەم حزبە دەستی پێکرد. گەیشتۆتە ئاستی هەڕەشەکردنی وازهێنانی بە کۆمەڵ.

لەگەڵ ئاشکرابوونی ناوی کاندیداکانی یەکێتی بۆ پۆستە وەزارییەکان و دواتر راگەیاندنی ناوی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناڕەزایی زۆر لەلایەن مەڵبەندەکانی ناوچەی بادینان و تازەش لەلایەن مەڵبەندی چەمچەماڵ و گەرمیان ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی کرا.

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە نوچەنێتی راگەیاند” بەداخەوە سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی یەکێتی، لە جیاتی ئەوەی دابەاشکردنی پۆستەکانی بە سی ڤی و، لەسەر بنەمای لێهاتووی کەسەکان بێت، هەرزوو پۆستەکانیان بەسەر باڵەکاندا دابەش کرد، بۆئەم مەبەستەش ئەو ناوچانەی کە خۆیان بەتەواوی لەگەڵ باڵەکان یەکلایی نەکردۆتەوە، پۆستیان بەرنەکەوت”.

هەر پەیوەندیدار بە دۆخی ناڕەزاییەکانی ناو یەکێتی، دوو نوسراوی مەڵبەندی گەرمیان و چەمچەماڵی یەکێتی ئاشکرابوون، تێیدا هاتووە، کە ناوچەکانیان لە پۆستە وەزارییەکان بێبەشکراوە. ئەگەر وەکیل وەزیر و بەڕیوەبەری گشتییان پێنەدرێت، ئەوا هەڵوێتی توندیان دەبێت.

هاوکات هەرسێ مەڵبەندی بادینانی یەکێتی، هەمان ناڕەزاییان هەیەو دەڵین” چاوەڕوانین بزانین لە پۆستی وەکیل وەزیرو پۆستەکانی تر چی بە ناوچەی بادینان رەوا دەبینن. لە کاتێکدا مافی ئەوەمان هەبوو پۆستی وەزاریمان پێبدرێت، بە پێێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت”.

بەرپرسەکەی یەکێتی ئەوەشی بۆ نوچەنێت ئاشکراکرد” جارێ خەڵکی بادینانمان بە بەڵێنی پێدانی پۆستی وەکیل وەزیرو پۆستەکانی تر راگرتووە، ئەگەرنا هەڕەشی وازهێنانی بە کۆمەڵ لە یەکێتی دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com