نوچە: ئاژانسەکان
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئاسمانی له جۆری ئێس 400ی روسی راده‌ستی توركیا كرا.
ئه‌نقه‌ره لە ساڵی 2017، رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ به گوژمه‌ی 2.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی مووشه‌كی ئێس 400، کە هەر یەکێکیان 9 بارهەڵگر و 144 مووشەک لەخۆ دەگرێت. هەر بارهەڵگرێك چوار سه‌كۆی هەڵدانی مووشه‌كی جێگیری هەیە.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا، له قۆناخی یه‌كه‌مدا سیسته‌مه‌كه راده‌ست ده‌كرێت و دوو دانه له به‌رزاییه‌كانی ئایاش و بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاكنجی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، دانه‌یه‌كیش له مه‌له‌تێی باكووری كوردستان و دانه‌ی چواره‌میش له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوا له‌نێوان شاره‌كانی ئه‌نتاڵیا و مێرسین به‌رامبه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كرێن. شاره‌زا رووسه‌كانی ئه‌م سیستەمهش بۆ ماوه‌ی مانگێك له توركیا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی كرده‌ییه‌وه تاقیكردنه‌وه بكرێت.
به‌رپرسه باڵاكانی توركیا دانیان به‌وه‌نا كه سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌ڕووی به‌رگریی ئاسمانی‌دا لاوازن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ به‌هێزكردنی سیستەمی ئاسمانیی و به‌رگریی مووشه‌كی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كی بالیستیدا، داواكاریی پێشكه‌شی ناتۆ كردبوو، لەم چوارچێوه‌یه‌شدا له ساڵی 2013ـه‌وه وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئادانا سیستەمی پاتریۆت و له مه‌راش-ی باكووری كوردستان سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی سامپ-تی جێگیركرابوون. توركیا داوای له ناتۆ كرد سیسته‌مه‌كه له توركیا بۆ هه‌میشه بمێنێته‌وه، به‌ڵام له 2015 ناتۆ سیسته‌مه‌كانی كشانده‌وه.
له راگهیێندراوێكی دووه‌مدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌شی دووه‌می سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كی ئاسمانیی له جۆری ئێس 400ی روسی راده‌ستی توركیا كراوە.
كاروانی دووه‌می سیستمه‌كه بریتین له سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك، سیسته‌می راداری دوورمه‌ودا و پارچه یه‌ده‌گه‌كانی دیكه‌ی به‌شی یه‌كه‌می سیسته‌مه‌كه.