نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له د. رێواز فایه‌ق ده‌كات، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه به سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دەخوازم.
پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانهوه. هيوادارم به ئه‌زموون و شارەزاییتان له كارى په‌رله‌مانى و به هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ئێمه‌ش له سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين، بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان.
لەگەڵ ڕێزمدا..
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١١-٧-٢٠١٩