نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی رۆژئاوای کوردستانی شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، “به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین، كه ئه‌مڕۆ هه‌رسێ شاری قامیشلۆ، عه‌فرین و حه‌سه‌كه‌ی له كوردستانی سوریای كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا زیاتر له ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیکه‌ی ٧٠ که‌سیش بریندار بوون”.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، “پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیش ده‌كاته‌وه، “ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن، كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاره‌كانی حه‌سه‌كه، عه‌فرین و قامیشۆی رۆژئاوای كوردستانسان كرده ئامانج، له ئه‌جامدا ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ٧٠ـی دیكه‌ش بریندار بوون.