نوچەنێت
دوای گفتوگۆی چڕوپڕی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی کەرکوک و دەستنیشان کردنی پارێزگار، لەکۆتاییدا شاندی پارتی و یهكێتی ئەمڕۆ گهیشتنه رێككهوتن و بە فەرمی ئهندازیار “تهیب جهبار” ـیان وهك كاندیدی لیستی برایهتی بۆ پۆستی پارێزگار راگهیاند.
له دوای رووداوهكانی ١٦ـی ئۆكتۆبهری ٢٠١٧، نهجمهدین كهریم، پارێزگاری كهركوك، به بڕیاری حهیدهر عهبادی، سهرۆكوهزیرانی ئهو كاتهی عێراق، له پۆستهكهی لادرا و راكان سهعید جبووری جێگری پارێزگار به وهكالهت كرایه پارێزگار و دەسەڵاتی تەواوی پێ سپێردرا.
کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکوک:

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین
ساڵی 1954 لە کەرکووک لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە.
1976 کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1978 تا 1992 فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی.
لە 1/8/1992 تا 1/8/1997 بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
کۆتایی ساڵی 1997 خۆی خانەنشین کردووە.
لە ساڵی 1998 لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاری.
لە ساڵی 1970 دەستی بە نووسین کردووە.
خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە
چەندین نوسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی 1992.
لە ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.
ساڵی 2001 تا 2003 سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.
ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی عێراقە.
ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووکە.