نوچە-تاس
بەرپرسێکی باڵای روسیا لە سەر زاری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، سەرانی ئێران، تورکیا و روسیا کۆدەبنەوە.
میخائیل بۆگدانۆف، نێردەی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین، بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت: سەرەتای مانگی ئاگۆست هەر یەک لە پوتین، حەسەن روحانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی روسیا، ئێران و تورکیا کۆدەبنەوە.
بۆگدانۆف دەشڵێت، لە دوای دانیشتتنی ئاستانە، سەرۆکانی سێ وڵات لە نورسوڵتان کۆدەبنەوە و بۆ یەکەمین جاریش نوێنەرانی وڵاتانی لوبنان و عێراق، وەک چاودێر بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.
پرسی سوریا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت و بڕیارە سەرانی سێ وڵات، ئەم جارە لە تورکیا کۆببنەوە.