نوچەنێت
به ده‌نگی ٧٢ به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر ١٦ ده‌نگ بۆ شادی نه‌وزاد، رێواس فایه‌ق كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، بڕیاره پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كۆببنه‌وه و ناوی پارێزگار رابگه‌یه‌نن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولادا هاتووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە ١١-٧-٢٠١٩) په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ك له رێواس فایه‌ق و شادی نه‌وزاد خۆیان كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دوای ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌كه به‌م جۆره‌بوو:
رێواس فایه‌ق: ٧٢
شادی نه‌وزاد: ١٦
ده‌نگی سپی و پوچه‌ڵ: ٩
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و پێشتر له لایه‌ن ڤالا فه‌رید به شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌برا.