نوچە-ئاژانسەکان
راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی فەرەنسا، لە گەل سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و نامەیەکی ماکرۆنی رادەستی حەسەن روحانی کرد.
ئیمانۆئێل بون لە دیدار لە گەڵ سەرۆککۆماری ئێران، نامەیەکی ماکرۆنی رادەستی حەسەن روحانی کردووە.
روحانی لەم دیدارەدا گوتوویەتی، ئێران بە تەواوی دەرگای دیپلۆماسی و دانوستانی کراوە هیشتۆتەوە و هیوادارین لایەنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی پابەندی بەڵێنەکانیان بن.
لە گوتەکانی سەرۆککۆماری ئێران، ئاماژە بە ناوەڕۆک و وردەکاری نامەکەی ماکرۆن نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە سەرۆکی فەرەنسا، نەخشەڕێگای راگرتن بەرامبەر بە راگرتنی خستۆتە بەردەم روحانی؛ بەو مانایە، کە ئێران و ئەمریکا بەرامبەر بە یەک پشوودرێژ بن و کۆی کاروچالاکیەکانیان بەرامبەر بە یەکتر ڕابگرن.