نوچەنێت
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە و باسی وەبەرهێنانی کۆمپانیا فەرەنسییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جۆن ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه لەڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه، په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس له بواره جیاوازه‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، هه‌نگاوه پێویسته‌كانی دوای قۆناخی شه‌ڕی داعش له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان لەكاته سه‌خته‌كاندا، باس كران.
تاوتوێكردنی بوونی ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و به‌رز نرخاندنی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كورستان و، مه‌ترسییه‌کانی سهرههڵدانهوەی “تیرۆر”، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.