نوچەنێت
ئەمڕۆ پهرلهمانی كوردستان كۆدهبێتهوه و متمانه به كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهدات و ئەندامانی کابینەکەش سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشهممه 10/7/2019 به ئامادهبوونی تهواوی فراكسیۆنهكان، پهرلهمانی كوردستان كۆدهبێتهوه و متمانه به كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهدات كه مهسرور بارزانی سهرۆكایهتی دهكات. پێشتریش فراكسیۆنهكان پابهندی خۆیان به رێككهوتنی حزبهكانیان، بۆ پێكهێنانی حكوومهت دووپات كردووهتهوه.
پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە 23 ئەندام پێکهاتووە کە سێ لە وەزیرەکانی ئافرەتن. لە دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەم بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی کابینەی حكوومهت لە هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دهخرێتهڕوو.
کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراو بۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:
1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی – سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی – جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
3- فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا – وەزیری داد
4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا – وەزیری کاروباری پێشمەرگە
5- رێبەر ئەحمەد خالید – وەزیری ناوخۆ
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح – وەزیری دارایی و ئابووری
7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی – وەزیری تەندروستی
8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد – وەزیری پەروەردە
9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان – وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب – وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار
11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین – وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
12- د. دارا رەشید مەحمود – وەزیری پلاندانان
13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف – وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
14- محەمەد سەعید عەلی – وەزیری رۆشنبیری و لاوان
15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد – وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. – وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی – وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا – وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا – وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
20- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم – وەزیری هەرێم
21- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل – وەزیری کارەبا
22- خالید سەلام سەعید – وەزیری هەرێم
23- ئایدن مەعروف سەلیم – وەزیری هەرێم