نوچەنێت-ئاژانسەکان
بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە ئیستادا هیچ کەناڵێکی پەیوەندی لە نێوان واشنتۆن و تاران بوونی نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی دانیشتنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لە هەولێر، رایگەیاند “ئاگاداری ئەم بابەتە نییە، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکات”.
برایان هوک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە کەناڵی هەواڵی العربیە ی گوتووە کە ئێران چەندین جار پێشنیاری گفتوگعۆی رەتکردۆتەوە و لە ئێستاشدا هیچ کەناڵێکی پەیوەندی لە نێوانماندا نییە.
برایان هوک جەختیش دەکاتە سەر گۆڕینی رەفتاری ئێران و دەشڵێت، جێی دەستی ئێران لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دیارە و دەبێ کۆتایی بەم سیاسەتەی خۆی بهێنێت.