نوچەنێت: ئاژانسەکان
فەرماندەیەکی باڵای سەربازی هێزەکانی ئیمارات، بێ ئەوەی بیهەوی ناوی ئاشکرا بیت، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، بە هەماهەنگی لە گەڵ سعودیە، ژمارەی هێزەکانی لە یەمەن کەم دەکاتەوە و ئەمەش وەک گۆڕینی سیاسەتی سەربازی وڵاتەکەی بۆ خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی لەم وڵاتە لێکدەداتەوە.
پێشتریش ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزە سەربازیەکانی ئیمارات لە یەمەن کردبوو، بەڵام هیچ سەرچاوە یان لایەنێکی فەرمی زانیاریەکانی پەیوەست بەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردبووەوە.
ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئیمارات دەشڵێت “بریاری وڵاتەکەی بۆ کەم کردنەوەی هیزەکانی لە یەمەن، لە دوای رێککەوتنی مانگی دیسەمبەر لە ستۆکهۆڵم خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارەی ئیمارات لە گەڵ پێشوازی حوسییەکانی یەمەن بەرەوڕوو بۆتەوە.
حمد علی الحوثی، سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن، بڕیارەکەی بە ئیدەئال وەسف کردووە.