تاڵیبان بۆ یەکەم جار رێککەوتنی کرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی تاڵیبان  بۆ یەکەمین جار نەخشەڕێگایەکی ئاشتی لە گەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان واژۆ کرد.

ئەم رێککەوتنە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی جولای، دوای  دوو رۆژ گفتوگۆ لە قەتەر، لە لایەن تاڵیبان و نوێنەرانی دەوڵەتی ئەفغانستان واژۆ کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئاسوشیتێدپرێس لەم بارەوە دەڵێت: کۆبوونەوەی نێوان شاندی تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغاتسان و ئەو رێککەوتنەی، کە واژۆیان کردووە، هەنگاوێک ئەم وڵاتە بەرەو ئاشتی نزیک دەکاتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا، کە دوو لایەن ئاماژەیان بە خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە کردووە، هاتووە “دوو لایەن لە چوارچێوەی ئامانجی ئایینی ئیسلام پابەندن، کە پشتیوانی لە مافەکانی ژنان بکەن و مافی هەموو کەمینەکان پارێزراو بێت”.

رۆژنامەی تەلەگرافیش رایگەیاندووە، شاندەکانی دانوستانکاری دوولایەن رێککەوتوون، کە هێرشەکانیان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ڕابگرن، کە بەو هۆیەوە ساڵی رابردوو ١١ هەزار کەس خەڵکی بێ تاوان بوونە قوربانی و گیانیان لە دەست دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com