دوایین بڕیار لەبارەی هاوەردەکردنی ئۆتۆمبێل

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ دەدرێت و بەڕێژەی ٧% باجی گومرگی لەسەر زیادەدەکرێت.

بە گوێرەی نووسراوێک کە ئاراستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە هاتووە: “لەسەر داوای کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاردرا ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ رێگەیان پێبدرێت و کاری گومرگیان بۆ بکرێت بە رێژەی ٧%”.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتوو، لە رۆژی١٠-٧-٢٠١٩ ئەو بڕیارە کاری پێدەکرێت تاوەکو رۆژی ١-٩-٢٠١٩.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com