نوچەنێت-رۆیتەرز
کۆشکی سپی، باس لە گفتوگۆی سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە بارەی ئێرانەوە دەکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیانێکدا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، هاوتا فەرەنسییەکەی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکەی نێوان ترەمپ و ماکرۆن، دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و هەوڵەکانی تاران بۆ دەرچوونی لە ژێر باری بەڵێنەکانیەتی، کە بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی لێی بەرپرسیارە.
سەرۆکانی دوو وڵات جەختیان لە سەر بەربەستکردنی ئێران بۆ گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی کردووە. هەروەها هەردوولا دەڵێن “دەبێ ئێران کۆتایی بە سیاسەت و کرداری بێنێ، کە ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە”.