شاندی سێ وڵات سەردانی تاران دەکەن

0

نوچەنێت-گاردیان

رۆژنامەی گاردیان ئاشکرای دەکات، لە رۆژانی داهاتوودا دیپلۆماتکارانی سێ وڵاتی لایەن لە رێککەوتنی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەکەن و لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەم وڵاتە کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی گاردیان، هەر سێ وڵاتانی ئەوروپی لایەن لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بەر لەوەی بڕیاری کۆتایی لە سەر رێککەوتنی ئەتۆمی بدەن، سەرەتا شاندەکانی خۆیان رەوانەی تاران دەکەن.

گاردیان ئامانجی ئەم سەردانی ئەوروپیەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ دڵنیاکردنەوەی تاران و بەردەوام بوونی رێککەوتنی ئەتۆمی کە گەڵ ئەم وڵاتە.

راپۆرتەکەی ئاماژەی بە رێککەوتی ئەم دیدارە کردووە و دەڵێت “پێدەچێت بەر لە ١٥ جولای، شاندی هەر سێ وڵات سەردانی تاران بکەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی جولای، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی ئەم دیپلۆماتکارە ئەوروپیانەی بۆ ئێران پشتڕاست کردەوە بەبێ ئەوەی، کە زانیاری زیاتر بخاتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com