نوچەنێت-سکای نیوز
یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە بڕیاری ئێران، بۆ کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونی هەڵوێستی وەرگرت و داوا دەکات تاران بڕیاری پیتانندی یۆرانیۆم رابگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی جولای، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی رێژەیەکی زیاتری یۆرانیۆم لە دەرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەو بەڵێنانەیە، کە تاران واژۆی کردووە.
مایاکۆ سینانسیچ، گوتەبێکی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی کردەوە، کە ئێران دەبێ بگەڕێتەوە سەر رێککەوتنەکە و چیدی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام نەبێت.
یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاند، نیگەرانی بڕیاری ئێرانە لە پەیوەندی لە گەڵ پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە و خاڵانەی، کە رێککەوتنی لە سەر کراوە.
رۆژی رابردوو کەماڵ وەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرای کرد، کە تاران دەستی داوەتە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی ٤.٥%.