نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە 2019.7.10 لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.