ئەمریکا ناوی وڵاتەێکی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

0

نوچەنێت-روساالیوم

بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خارتوم دەڵێت، واشنتۆن ناوی سودانی لە لیستی ڕەشی وڵاتانی تیرۆریستی دەرهێنا.

ستێفان کوتیسیس، بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خارتوم، رایگەیاند: واشنتۆن بڕیاری داوە سودان لە لیستی رەشی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەربێنی.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر سودان لە ساڵی ٢٠١٧وە هەڵگیراوە و گەندەڵی و بەڕێوەبەری ناتەندروستی عومەر بەشیر، بەشێکی زۆری لە سامانی ئەم وڵاتەی بەفیڕۆ دا.

ئەمریکا ساڵی ١٩٩٣ سودانی بە تۆمەتی داڵدەدانی ئۆسامە بن لادەن، سەرۆکی پێشووی قاعیدەی خستە لیستی تیرۆرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com