نوچەنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/7/2019 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پێشنیازی هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرا.
دوای هه‌مواركردنی یاساكه، ماف دراوه‌ته کەسانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار به‌ربژێر بكه‌ن.
ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی ساڵێکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ماوەی یاساییان بەسەر چووە و کەوتوونەتە نێو بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند ماددەیەکی پەیوەست بە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەموار كرده‌وه.
جێگەی ئاماژەیە، له دانیشتنه‌كه‌دا 80 په‌رله‌مانتار ده‌نگی له به‌رژوه‌ندیی هه‌مواره‌كه‌دا و 20 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دژی وه‌ستانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆسه‌كه كۆتاییهات، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی پەسندکردنی یاساکەی لە گەلی کوردستان کرد.