نوچەنێت-ئاژانسەکان
عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی جولای رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن و هەنگاوی دوور لە چاوەڕوانی بنێن، ئێرانیش لە بەری هەنگاوی سێهەم، هەنگاوی بنەڕەتی و چاوەڕواننەکراو دەنێ.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بەم هەنگاوە چاوەڕەواننەکراوە وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئیران، موسەوی گوتی: ئەگەر ئیمانۆئێل بیهەوێ سەردانی ئێران بکات و سەردانەکەی تەنها لە پێناوی سەردان بێت و وێنەی یادگاری بکێشێت، تاران تانها دەتوانێ بەخێرهاتنی بکات.
ماکرۆن بڕیارە رۆژانی داهاتوو سەردانی ئێران بکات، پێشتریش نێردەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانیەکان سەردانی تارانی کردووە.