وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پشکنینی پشتێنی سەلامەتی و سیستەمی ئێرباک سزا دیاری دەکات

0

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی لەبارەی پشکنینی پشتێنی سەلامەتی و سیستەمی ئێرباک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەنێو هەرێمی کوردستان هاتووچۆ دەکەن و رێکخستنی ماتۆرسکیل و سیستەمی گرێبەستی ئۆتۆمبێل و دەردەکات و داوا دەکات کۆمپانیاکان پێیەوە پابەندبن ئەگەرنا سزا دەدرێن.

بوگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەست نوچەنێت کەوتووە، وەزارەتی ناوخۆ بەتوندی سزای هەر کۆمپانیایەک دەدات پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەبن. هەروەها لە بڕیارێکی دیکەشدا ئاماژە بە هاوەردەکاردن و سەلامەتی ماتۆرسکیل دراوە و مەرجەکانیش تێدا روونکراوەتەوە و تەنانەت چاککردنەوەی ماتۆرسکیلە بە تابلۆکان قەدەغەکراوە.

رۆژی 2-7-2019 بە ئامادەبوونی د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ کرا و پێشنیازکراوە ئەم رێکارانەی خوارەوە پەیڕەوبکرێت:

یەکەم: پشکنینی سەلامەتی و سیستەمی ئێبرباک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەئ لەناو هەرێمی کوردستان هاتووچۆ دەکەن:

ا. لە 1-1-2020 پێویستە پشکنینی سیستەمی ئێرباک و پشتێنی سەلامەتی بکرێتە یەکێک لە مەرجەکانی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و دەبێت کۆمپانیای پشکنین تاوەکو 1-1-2020 ئەو سیستەمە ئامادە بکەن. هەر کۆمپانیایەک پەیڕەوی نەکان لەم بڕیارە یان بڕوانامەی پشکنینی بدات بە ئۆتۆمبێلێک کار بە سیستەمی ئێرباک و پشکنینی سەلامەتی نەکات بۆ هەر حاڵەتێک 15 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەگەر ئەم سەرپێچییە دووبارە بووەوە ئەوا مۆڵەتەکە هەڵدەوەشێتەوە و بە یەکجاری دادەخرێت. 

ب. هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی رێنماییەکانی مەرجەکانی پێدانی بڕوانامە تووندوتۆڵی بکات بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەگەر بۆ سێیەمجار ئەم سەرپێچییە دووبارە کرایەوە شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دادەخرێت و ئەگەر دوای داخستنەکە دووبارەی کردەوە ئەوا گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە و بە یەکجاری دادەخرێت، ئەم حاڵەتە سەرپێچییەکانی دیکە دەگرێتەوە و ئەوەی لە خاڵی (ا) باسکراوە نایگرێتەوە. 

ت. زیادکردنی پشکنینی کارکردنی قفڵی بونێت و سندووق بۆ مەرجەکانی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل سزاکانی ئەم خاڵە هەمان خاڵی (ب) دەگرێتەوە.

دووەم: بابەتی رێکخستنی ماتۆرسکیل

ا. رێگەپێدان بە هاوردەکردنی ماتۆرسکیل لکە قەبارەی 125 سی سی کەمتر نەبێت و لە جۆرەکانی 2 و 3 و 4 تایە بە مەرجێک بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێگەی خاڵە سنوورییەکان هاوردەکرابێت و لە پشکنینی کوالێتی کۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەکان پەسەندکرابێت و مەنەفستی لەگەڵ بێت و مۆدێلی هەمان ساڵ بێت. 

ب. ماتۆرسکیل لە ماوەی پێنج رۆژدا لەلایەن کۆمپانیای هاوردەکار تۆماربکرێت لەسەر ناوی کەسی یان کۆمپانیا، ئەگەر خاوەنی ماتۆرسکیل کەسێکی مەعنەوی بێت و وەک کۆمپانیا یان رێستۆرانت کە خزمەتی گەیاندی خواردەمەنی پێشکەش دەکات ( Delevary) ئەو کارمەندە پێویستە مۆڵەتی ماتۆرسکیلی هەبێت و لەلایەن خاوەن کۆمپانیا یان رێستۆرانت رێگەپێدراو بێت.

ت. شۆفێری ماتۆرسکیل پێویستە مەرجەکانی هەبێت وەکو ( کڵاوی سەلامەتی، پەنجەوانەی سەلامەتی و ..هتد).

پ. نابێت ماتۆرسکیل بۆ دوو سەرنشین (خودی شوفێر و سەرنشین) زیاتر بەکاربێت و هەر دووکیان مەرجەکانی سەلامەتی پەیڕەو بکەن.

ج. پێویستە شوفێری ماتۆرسکلیل پابەند بێت بە یاسا و رێنماییەکان و هێماکانی هاتووچۆ.

ح. ئەو پێشانگە و دووکانانەی ماتۆرسکیل نمایشدەکەن ئەگەر بە فەرمی ئەو ماتۆرسکیلانە داخڵ نەکرابن و مەنەفێستیان نەبێت لە رێگەی لێژنەی قایمقامییەت و لیژنەکانەوە شوێنەکە دادەخرێت و ماتۆرسکیلەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ دەکرێن.

پ. ئەو شوێنانەی کە ماتۆرسکیل چاک دەکەنەوە نابێت ماتۆرسکیلی بێ تابلۆ (تۆمارنەکراو) چاک بکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە لەلایەن لێژنەکانی قایمقامییەت دادەخرێت و بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێت لە حاڵەتی دووبارەبوون ئەوا مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە و دادەخرێت.

سێیەم: بەستنەوەی خاڵە سنوورییەکان بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بە ئەلیکتۆرنیکردنیان.

ا. دامەزراندنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ بەستنەوەی خاڵ سنوورییەکان بە وەزارەتی ناوخۆ و هێنانەکایەی سیستەمی ئەلیکترۆنی و پەسەندکردنی پێشنیازی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەپێی ئەو ستراکچەرەی کە پێشتر رەزامەندی لەسەردراوە کە هاوپێچی ئەم کۆنووسەیە.
ب. پێویستە رێناماییەکی تایبەت بە رێکارەکانی بڕگەکانی سەرەوە بە تایبەتی دروستکردنی کڵێشەیەکی یەکگرتووی گرێبەستی ئەلیکترۆنی.

چوارەم: لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2017 کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو لە 1-7-2019:

ا. گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ  هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی دەستپێدەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگا و گشت یەکە ئیدارەییەکان و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گورمرگ دەکرێن.

ب. ئەو پێشانگانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بکات لەلایەن لێژنەی ئەمنی یەکە ئیدارییەکان دادەخرێن و دوای ئاگادارکردنیان بۆ ماوەی 30 رۆژ.

ت. هەر پێشانگەیەک بەشێوەی تاک تاک کاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بکات لەلایەن لێژنەی ئەمنی یەکە ئیدارییەکان دادەخرێت دوای ئاگادارکردنیان بۆ ماوەی 30 رۆژ. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com