نوچەنێت-دی ڤۆڵت
رۆژنامەی دی ڤۆڵتی ئەڵمانیا، سەبارەت بە ناردنی هیزی سەربازی ئەم وڵاتە بۆ رۆژئاوای کوردستان روونکردنەوە دەدات.
رۆژنامەی دی ڤۆڵت، لە سەر زاری بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە بەرلین داوایەکی ئەمریکای بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەتکردۆتەوە.
رۆژی رابردوو جەیمز فێری، نێردەی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرای کرد، کە واشنتۆن بە فەری داوای لە ئەڵمانیا کردووە، بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) هێزی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکات.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی دی ڤۆڵت، شارەزایانی کاروباری بەرگری پارتی سۆسیال دیموکرات، سەوزەکان، دیموکراتی ئازاد و چەپەکان، دژایەتی خۆیان لە گەل ناردنی هیزێکی ئەڵمانیا بۆ رۆژئاوای کوردستان خستۆتەڕوو.