کۆتایی ئەم هەفتەیە کابینەی نوێ یەکلایی دەکرێتەوە

0

نوچەنێت

دوای چاوەڕوانی و هەوڵێکی زۆر، کۆتایی ئەم ھەفتەیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدەدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە هەڵبژاردن لە ٣٠-٩-٢٠١٨ ئەنجامدراوە، بەڵام بە هۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێ زۆری خایاند.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر کۆتایی ئەم ھەفتەیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدەدرێت، ناوەراستی ئەم ھەفتەیەش سیڤی سەرجەم لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەت دەگاتە پەرلەمان، یەکێتی كاندیدەکانی ئاشکرا کرد و بە پێویستیشی دەزانن، لە وادەی دیاریکراودا کابینەی نوێ رابگەیەندرێت.

بە گویرەی زانیارییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی، کە پێویستە کابینەی نۆیەم، لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پێکبێت. هەروەها بە هەمان شێوەش یەکێتی دوای خۆ یەکلایی کردنەوەیان لە ناوی کاندیدەکان لەگەڵ زوو متمانە پێدان و پێکهێنانی کابینە نوێیەکەدان

پێویستە ٤٨ کاتژمێر به‌ر له‌و دانیشتنەی کابینەی نۆیەم متمانەی پێبدرێت، سیڤی سەرجەم کاندیدی حیزبەکان بۆ پۆستە حکومیەکان، بگاتە دەست پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر ھەر کاندیدێك بخەنەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com