نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆکی لیژنهى پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان، لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەند دەکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنهى پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان، لەبارەی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، رایگەیاند: خوێندنەوەی یەکەم و دووەم لەسەر هەمواری پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ پەسەند دەکرێت
پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٨-٧-٢٠١٩ کۆدەبێتەوە.
ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان، كە لە پەرلەمانە پێنج ماددەیە، زیاتر جەخت لەسەر دوو ماددەی دەكرێتەوە کە ئەویش:
یەکەم: پارێزگار جگە لەناو ئەنجومەن ھەڵدەبژێردرێت لە دەرەوەی ئەنجومەنیش ھەڵبژێردرێت بەزۆرینەی رەھای دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، ئەم خاڵە جیاوازە لەگەڵ یاسای پێشتر، كە پارێزگار تەنھا لەناو ئەنجوومەن ھەڵدەبژێردرا.
دووەم: ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكانە، ئەمەش بۆ ئەوەیە، كە ئێستا ئەنجومەنەكان كەوتوونەتە بۆشایی یاساییەوە و ماوەی كاركردنیان بەسەرچووە، ئەو ماوەیە درێژ دەكرێتەوە تا ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.