نوچەنێت
یه‌كێتی ناوی كاندیدانی رادەستی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ره‌سمی ناوی كاندیدانی بۆ به‌ركه‌وته‌ی خۆی له حكوومه‌ت راده‌ستی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ناوی كاندیده‌كان:
د.رێواز فایەق – سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی – جێگری سەرۆکی حکوومەت.
جەعفەر شێخ مستەفا – جێگری سەرۆکی هەرێم.
شۆڕش ئیسماعیل- وەزیری پێشمەرگە.
د. دارا ڕەشید مەحموود- وەزیری پلاندانان.
د. ئارام محەمەد قادر- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
محەمەد سەعید عەلی – وەزیری رۆشنبیری.
بێگەرد دڵشاد شوکروڵڵا- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
خالد سەلام سه‌عید – وەزیری هەرێم.
نەسرەدین مەحموود مەولوود – سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
ئیسماعیل مەحموود – سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین.
عوسمان ئیسماعیل حوسێن- سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار.
