نوچەنێت-دویچەولە
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، داوا لە ئەڵمانیا دەکات، هێزێکی پشتیوان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکات.
جەیمز فێری، نێردەی تایبەتی سرەۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا داوا لە ئەڵمانیا دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش هێزێکی پشتیوانی و تەیار رەوانەی رۆژئاوا بکات و لە شەڕ لە گەڵ ئەم رێکخراوە تیرۆرسیتییە یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن.
فێری هەروەها داوای لە بەرلین کردووە، پسپۆڕانی لۆجستیکی و پسپۆڕەییە سەربازیەکانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکات.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، واشنتۆن بە فەرمی داوا لە بەرلین دەکات، کە هێز رەوانەی سوریا بکات و هەر لەم مانگەشدا بریارە بەرلین بە فەرمی وەڵامی داواکەی واشنتۆن بداتەوە.