ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەستیپێکرد

0

نوچەنێت-ایسنا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی جولای، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتنی راگەیاند.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای عێراق، لە ئەمڕۆوە لە سێ مێحوەری پارێزگاکانی سەلاحەدین، نەینەوا و ئەنبار، بە درێژایی سنوورەکانی سوریا و عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە بەردەوام بێت.

ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیە بە بەشداری سوپای عێراق و هیزەکانی حەشدی شەعبی و بە پشتیوانی هیزی ئاسمانی عێراق، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام بێت.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن، پاکسازی مێحوەرەکانی ئەم سێ پارێزگایە راگەیێندراوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەبارەت بە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی “ارادة النصر” گوتی “دەستی هێزە قارەمانەکانمان دەگوشین و سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر گروپی تیرۆریستی داعش ڕوونە، ئێمە تا دێ لە سەرکەوتنەکانمان نزیک دەبینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com