نوچەنێت-رۆیتەرز
نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا رێککەوتنێکی ئەم وڵاتە و ئێران ئاشكرا دەکات.
بو گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نووسینگەی ئیمانۆئێل ماکرۆن رایگەیانددووە، سەرۆکی ئەم وڵاتە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆککۆماری ئێران، گەیشتوونەتە رێککەوتن.
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەی نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا، هەریەک لە ئیمانۆئێل ماکرۆن و حەسەن روحانی لە سەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە بواری ئەتۆمی ئێرانەوە رێککەوتوون.
دوو لایەن رێککەوتوون تاکوو ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمیەکان بکەن. هەروەها جەختیان کردۆتەوە سەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ماکرۆن لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەبارەت بە کشانەوەی ئیران لە رێککەوتنی ئەتۆمی هۆشداری داوەتە حەسەن روحانی.