ئێران بۆ ئەوروپا: پابەند نابین

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ ئێران دوای تەواو بوونی مۆڵەتی 60 رۆژەیان بۆ یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند “بە فەرمی سنووری 3.67%ـی پوختەکردنی یۆرانیۆمی تێپەڕاند و کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی 5+1 ، قۆناخی دووەمی کاردانەوەکانی ئێران دەبێت لەبەرامبەر سزاکانی ئەمریکا”.

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانی لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و بەهرۆز کەمالوەندی، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران، کە لەدوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی 60 رۆژەی ئێران بە وڵاتانی ئەوروپی بوو بەمەبەستی پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران گوتی “بڕیاری ئێمە ئەوەیە، کە پوختەکردنی یۆرانیۆم لە سنووری 3.67% تێدەپەڕێنین و لەمەوبەدوا پوختەکردنی یۆرانیۆم بەپێی خواستەکانی ئێمە دەبێت”.

هەروەها لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند “ئەمڕۆ لەکۆتایی 60 رۆژی یەکەمین و لەبەر ئەوەی نەگەیشتووین بە خواستەکانمان هەنگاوی دووەم دەنێین. لەهەنگاوی دووەمیشدا پابەند نەبوونمان بە پابەندییەکانمان لەبەرامبەر ئاستی پوختەکردنی یۆرانیۆم رادەگەیێنین”.

عێراقچی باسی لە هەنگاوەکانی وڵاتانی ئەوروپی کرد لەبەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستا و گوتی “ئەوەی، کە لایەنە ئەوروپییەکان هەوڵدەدەن شتێکی باشە و هیوادارین رێگەچارەیەک بدۆزنەوە و بگەینە ئەنجامێک، بەڵام ئەگەر ئەنجامی نەبوو دوای 60 رۆژ هەنگاوی سێیەمیش دەنێین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com