نوچەنێت
ئەمڕۆ مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی كۆتایی هات و ئێران ھەڵوێستی فەرمی خۆی رادەگەیەنێت.
لە ٨ـی ئایاری ئەمساڵ، حەسەن رۆحانی مۆڵەتی ٦٠ رۆژی دایە ئەوروپا، تاکو پێچەوانەی سزاکانی ئەمەریکا، ناوەڕۆکی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ جێبەجێبکەن، ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە نوسینگەی سەرۆككۆماری ئێران، عباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، و بێھروز كەمالوەندی، گوتەبێژی رێكخراوی ئەتۆمی ئێران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، دوا ھەڵوێستی فەرمی وڵاتەكەیان لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك رادەگەیەنن.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، وڵاتانی ئەوروپا پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوونە و لە ماوەی رابردووشدا ھەڕەشەی كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی و دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی كردووە.