نوچەنێت-مشرق
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیلەوە نییە و پابەندی ئەم بڕیارە دەمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٦ی جولای، جارێکی دیکە جەختی کردەوە، کە پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە.
بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەغدا گرنگیەکی تایبەت بە پرسی فەلەستینیەکان دەدات و هەڵوێستی بەغدا نەگۆڕاوە و هەر جۆرە پەیوەندی و دانوسانێک لە گەڵ تەل ئەبیب رەتدەکەینەوە.
بەغدا هەروەها دەڵێت، لە ناوەندەکانی بڕیاری ناوچەیی و جیهانی، پاڵپشتیمان لە فەلەستینیەکان و پرسە رەواکەیان کردووە و هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پەیوەندیەکانی بەغدا و تەل ئەبیب رەتدەکەینەوە.